قائیمقامی سلێمانی زانیاری نوێ لەسەر ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە ئاشکرادەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
قائیمقامی سلێمانی ئاشکرایکردووە، تا ئێستا لەسەر هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە نەگەیشتووینەتە هیچ ئەو دەرئەنجامێک و دەڵێت، "پێویستە چاوەڕێی دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەکان بکەین".
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی کەسێک بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراوە، لە ئێستادا دۆسیەکەی لەلای دادوەرە.
بەوتەی ناوبراو، پێویستە چاوەڕێی لێکۆڵینەوە و بڕیاری کۆتایی دادوەر بکەن.
|