نها نیوز – هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکردووە، لیژنەی دیاریكردنی نرخی کارەبای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدەی بۆ یه‌ك ئه‌مپێر بە (43) دینارە دیاریکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ـی نیسانی 2025، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (43) دینارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان هەشت هەزار و 250 دینارەوە تا نۆ هەزار و 250 دینار دیاری کراوە، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (195 بۆ 210) کاتژمێر کاریان کردوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەڵام نرخی ئەو موەلیدانەی لە کاتژمێر 7ـی بەیانییەوە بۆ 1ـی شەو کاردەکەن نرجیان جیاوازە.
لە کۆتایدا دەڵێت، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ش بۆ مانگى (3) بەمشێوەیە دەبێت:
رۆژانە لەکاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ تا 1ـی شەو کاردەکەن و لە کاتژمێر 1ـی شەو دەکوژێتەوە تا 6:30 خولەکی بەیانی، هەروەها لە کاتژمێر 6:30 بەیانی تا 8:00 ی بەیانی کاردەکەن و کاتژمێر 8ـی بەیانی تا 12ـی نیوه‌ڕۆ کارناکەن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.