مامۆستایانی گرێبەست: مووچە دابەشنەکرێت لە دادگای فیدراڵی داوا تۆمار دەکەین
نهایوز-هەواڵەکان
مامۆستایانی گرێبەست هۆشداری دەدەن لەوەی کە ئەگەر بەزووترین کات مووچەکانیان دابەشنەکرێت ئەوە ، لە دادگای فیدڕاڵی داوای یاسایی تۆماردەکەن و بایکۆتی گشتی ڕادەگەیەنن.
کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند" بەهۆی ململانێی سیاسی داهاتی ناوخۆ دەستی بەسەرداگیراوە، بەو هۆیەوە مووچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست دابەشناکرێت".
دەشڵێت" ئەگەر بەزووترین کات مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش نەکرێت، لە دادگای فیدڕاڵی داوای یاسایی تۆماردەکەین و بایکۆتی گشتی ڕادەگەیەنین".
ئەمە لەکاتێکدایە بڕیاربوو پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست هاوشێوەی تەواوی فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش بکرێت، بەڵام دواکەوت و تا ئێستا دابەش نەکراوە.
|