نها نیوز – هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکردووە، بەبڕی زیاتر لە 101 ملیۆن دینار تۆڕی كارەبای بازاڕی مەزادخانەكە و دارەسوتاوەكە نۆژەن دەكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکیدا ڕایگەیاندووە، لهسهر بودجهی داهاتی 8%ـی كارهبای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بهبڕی (101) ملیۆن دینار پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی تۆڕی كارەبای مەزادخانەكە و دارەسوتاوەكە جێبەجێ دەكرێت.
هاوکات، ئەندازیار دلێر عادل، ل. هۆبەی چاكسازیی كارەبای ناوەندی شار رایگەیاند، "لە پێش جەژنی رەمەزانەوە دەست كراوە بە جێبەجێ كردنی تۆڕی كارەبای بازاڕی مەزادخانەكەی سلێمانی و دارە سوتاوەكە بەشێوازێكی مۆدێرن تۆڕی كارەبای پەستان بەرز و پەستان نزمی بازاڕەكە نۆژە دەكرێتەوە لەگەڵ دانانی محەویلەی نۆێ و بەستنی پێوەری زیرەكیش".
ئاماژەی بەوەشکرد، "كاری نۆژەنكردنەوەی تۆڕی كارەبا لە پێش جەژن دەستپێكردبوو، ئێستاش كاركردن لە مەزادخانەكە بەردەوامە و نۆژەنكردنەوەكەش بازاڕە سوتاوەكەش دەكرێتەوە بەشێواێكی مۆدیرن تۆژی كارەباكەیان نۆژە دەكرێتەوە'.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بودجەكەی بریتیە لە (101.000.000) سەد و یەك ملیۆن دینار، پرۆژەکەش لهلایهن كۆمپانیای کاربینەوە جێبهجێ دەكرێت و بڕیارە لە ماوەی35 رۆژدا تەواوبكرێت.
جێی ئاماژە بۆكردنە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەبڕی زیاتر لە 3 ملیار دینار تۆڕی كارەبای زۆربەی بازاڕەكانی ناو شاری سلێمانی نۆژە كراوەتەوە و بەپێی بەردەست بوونی بودجەش تۆری كارەبا سەرجەم بازاڕ نۆژە دەكرێتەوە.