کوردستان

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووە روونکردنەوە دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

بە پێی رۆژژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم لە مانگەدا 2 رۆژ پشووی فەرمیین و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمیش ڕوونکردنەوە لەبارەی دەوام و تاقیکردنەوەکان دەدات.

بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێم، لە دوو هەفتەدا دوو ڕۆژ پشووی فەرمیین، ڕۆژی چوارشەممە 9ی نیسان، بە بۆنەی رۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق پشووە، هەروەها ڕۆژی چوارشەممە 16ی نیسان، بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەکان (جەژنی سووری ئێزدییەکان) پشووی فەرمی دەبێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند" لە مانگی چواردا تەنیا ئەم دوو ڕۆژە پشووە و چەند بۆنەیەكی دیكەش هەن، بەڵام ئەوان پشوو نین".

بە وتەی سەرچاوەکە، بۆ پشووی فەرمی، دەبێت فەرمانبەران و هاووڵاتیان پشت بە ڕاگەیاندراوی فەرمی و ڕۆژژمێری فەرمیی حكومەت ببەستن.

لای خۆیەوە سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" ئەو تاقیکردنەوانەی لەم دوو ڕۆژەی پشوودان، ڕاستەوخۆ تاقیکردنەوەکان دەکەونە ڕۆژی دوای پشوو، پشووەکە نابێتە هۆی فەوتانی هیچ تاقیکردنەوەیەک".

جەختی کردەوە، وەزارەتی پەروەردە پابەندی ئەو پشووە فەرمییانە دەبێت کە لە ڕۆژژمێری حکوومەتدا هەن


7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.