سەرقاڵترین پیاوی دونیا ئەمڕۆ ئیڤێنتی هەبوو
نها نیوز – هەواڵەکان
قوباد تاڵەبانی سەرقاڵترین پیاوی دونیا ئەمڕۆ ئیڤێنتی هەبوو، دوو کۆبوونەوە و چەند کۆبوونەوەیەکی تری ئەنجامدا بەوتەی ناوبراو "کۆڕبەندیی کارسازی و داهێنان دەتوانێت دەرگایەکی دیکە بەڕووی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا دەکاتەوە".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە جیا لەگەڵ هەریەکە لە رۆبین سۆگۆیان، باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق و مەدان گۆپاڵ، کونسوڵی گشتیی هیندستان و ئەمیرە نەبیل، کونسوڵی بازرگانیی کۆماری عەرەبی میسر کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوانەدا کە رۆژی یەکشەمە (6/4/2025) بەڕێوەچوون، جێگری سەرۆک وەزیران سوپاسی هاوکارییەکانی وڵاتانی هیندستان و میسر و ئەرمینیای کرد بۆ سەرکەوتنی کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی داهێنان و کارسازی لە سلێمانی و رایگەیاند "کۆڕبەندیی کارسازی و داهێنان دەتوانێت دەرگایەکی دیکە بەڕووی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا بکاتەوە".
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا، بۆ ئەوەی ئامانجی کۆڕبەندیی داهێنان و کارسازی بەدیبهێنین پێویستە سود لە ئەزمونی هیندستان و میسر و ئەرمینیا و وڵاتانی دیکەش وەربگرین، بەتایبەتیش کوردستان لەڕووی پسپۆڕییەوە پێویستیی بە هاوکاری ئەو وڵاتانە هەیە".
|