کوردستان

یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

نهانیوز-هەواڵەکان

شارەزایەكی بواری گەردوونی ڕایدەگەیەنێت، لە 25ی ئایار هیلالی مانگی زیلحیجە نوێ‌ دەبێتەوە و بەوپێیەش 6ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ.

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونی ڕایگەیاند، ساڵانە ئەنجوومەنی فەتوای سعودیە و وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی کوردستان، چەندین وڵاتانی ئیسلامی، دوای دوو مانگی ساڵی کۆچی لە جەژنی ڕەمەزان، چاودێری بینینی مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لە 10 ڕۆژی (زیلحیجە) مانگی عەرەبی جەژن بەفەرمی ڕایدەگەیەنن.

ڕاشیگەیاندووە، لە بەرواری 06/06/2025 دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، چونکە لە بەرواری 27/05/2025 لەکاتژمێر (06:02:18 ) سەرلەبەیانی مانگ نوێ دەبێتەوە و لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ هیلالی مانگ دەبینرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە کاتژمێر (10:10:25) ی پێش نیوەڕۆ ٪0.1 هیلالی مانگ بە(تەلەسکۆپ ) ئەبینرێت، دواتر بۆ ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە کاتژمێر (19:17:00) لەکاتی بانگی ئێوارێ بە کاتی شاری هەولێر ٪0.5 نوێبوونەوەی هیلالی مانگ دەبینرێت، لە هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت: لە ڕۆژی 28ی مانگ ڕۆژەکانی فەریزەی حەج دەست پێ دەکات و ڕۆژیی5 مانگی حوزەیرانی 2025 ، دەبێتە کۆتا ڕۆژی ئەم چەند ڕۆژە پیرۆزە (9ی زیلحیجە)، كە وەستانە لە کێوی عەرەفە و لەڕۆژی 6ی حوزەیران (10ی زیلحیجە) دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.

2025-04-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.