کوردستان

نوێترین زانیاری لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم راگەیێندرا

نهایوز-هەواڵەکان

بە وتەی وتەبێژی یەکێتی ، پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ زۆر نزیکن و ئامانجیانە حکومەتێکی چالاک پێکبهێنین وئەندامێکی مەکتەب سیاسی پارتی دەڵێت"  پارتی و یەکێتی بەشێوەی سەرەکی و لایەنە سیاسییەکانی دیکەش بەشداریی پێکهێنانی حکومەت دەکەن".

رۆژی یەکشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لەد لێدوانێکی بە میدیای پارتی " بابەتی گرنگی وەزارەتەکان و شێوەی هاوبەشی و گلەیی هەردوولا یەکلایی کراوەتەوە، دوای جەژنیش بابەتی دابەشکردنی پۆستەکان یەکلایی دەکرێتەوە و لە نووسینی رەشنووسەکە گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی."
 
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت"لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ زۆر نزیکین، ئامانجمانە حکومەتێکی چالاک پێکبهێنین، چونکە تەنیا حکومەت دەتوانێت تەواوکەری هەموو هەنگاوە سیاسییەکان بێت بۆ دابینکردنی ئارامی و جێگیری وڵاتەکەی."
 
لەبارەی جەژنەوە سەعدی پیرە وتیشی" پێویستبوو یەکڕیزی لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان هەبێت بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، پێویستبوو لەلایەن لیژنەیەکی بێلایەن لە مەککە یەکەم رۆژی جەژن دیاری کرابووایە، نەک بە سیاسی بکرێت."
 
تاوەکو ئێستا جیا لە کۆبوونەوەی لیژنەی تەکنیکی و شاندی دانوستاندنی هەردوولا بۆ پێکهێنانی حکومەت، دوو جار مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و سەرۆکی حکومەت، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەتەوە.


لای خۆشییەوە پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەگەڵ لایەنەکانی کوردستان، لە کۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی سیاسی باش لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکان ئەنجام دراوە، ڕاستەوخۆ دوای جەژن گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت.

وتیشی: ئومێد دەکرێت بە ئەرێنی ئیش و کارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەڕێوە بچێت.

جەختیشی كردەوە، پارتی و یەکێتی بەشێوەی سەرەکی و لایەنە سیاسییەکانی دیکەش بەشداریی پێکهێنانی حکومەت دەکەن.
2025-03-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.