پەیامی بافڵ تاڵەبانی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاشکرایکردووە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەکەم.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاندووە، خوای گەورە نوێژ و رۆژوو و عیبادەتی هەموولایەکی قبوڵکردبێ و جەژنی خێروخۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارە ئەم جەژنە، هاندەریان بێت تا بە گیانی لێبوردەیی و بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە هەنگاوبنێن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان و باشترکردنی حکومڕانی و ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەیان.
دەشڵێت، لەم بۆنە پیرۆزەدا دووپات لە پێویستیی تەبایی، برایەتی و یەکڕیزی نێوان گەلەکەمان دەکەمەوە لە پێناو بەهێزکردنی قەوارەکەمان و سەقامگیری سیاسی لە هەرێمەکەماندا.
لە کۆتایدا نوسیویەتی: "هەر لەجەژن و شادی و سەرفرازیدا بن".
|