بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژانی جەژن سەرجەم هێزەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە کە بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، سەرجەم هێزەکانی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
دەقی راگەیاندراوەکە:
هاونیشتمانیانی ئازیز بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و پشووەکانی ئەم جەژنە لەسەر فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان لیوای مافپەروەر ( یادگار انوەر فەرەج ) لە رێکەوتی ٢٩/٣/٢٠٢٥ تاکو ٥/٤/٢٠٢٥ سەرجەم هێزەکانی بەرگری شارستانیی لەتەواوی هەرێمی کوردستان خرانە حالەتی ئامادەباشیی بەمەبەستی پاراستنی سەرو مالی هاولاتیان و جێ بەجێ کردنی پلانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەم شێوەیە:
1. سەرجەم بنکەکانی ناو شار و دەرەوی شار لە ئێشکگری تەواو دا دەبن .
2. تیمی گەڕۆک بەردەوام دەبن لە شوێنە گشتییەکانی ناو شار و بازارەکان .
3. بەهەماهەنگئ لەگەل دیوانی پارێزگاکان و دەستەی گەشتووگوزار ناوچە گەشتیاریەکان تیمی گەڕۆکی لێ جێگیر دەکرێت بۆ پاراستنی گەشتیاران . ڕێنماییەکان : هانیشتیمانی ئازیز بۆ سەلامەتی خۆت تکایە پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانە بکە : ١.لەکاتی ڕوودانی هەر ڕووداوێک سەرەتا پەیوەندی بە ژمارە (١١٥ ) بکە بۆئەوەی تیمەکانی بەرگری شارستانیی بەزووترین کات بگەنە شوێنی ڕووداو . ٢.ئەگەر بەمەبەستی گەشت و سەیران لەماڵ دەرچویت باشترە هەموو ئامێرە کارەباییەکان بکوژێنرێتەوە ، چونکە لە ماوەی رابردوو زۆرترین حالەتی سووتانی مالان رویداوە بەهۆی شۆرتی کارەباوە .. ناوچە گەشتیاریەکان بپارێزە وریای پاشماوەی ئاگری چێشتلێنان بن بەتەواوی بیکوژێنەوە کە کارت پێی نەما .
4. خەلووزی نێرگەلە هۆکاری سەرەکین بۆ کەوتنەوەی ئاگر لە مالان و ناوچە گەشتیاریەکان بۆیە بە ووریایەوە بەکاری بێنە .
5. بەهۆی کەمی باران بارین لەم سالدا وشکی خاک و بوونی پوش و پەلاش فڕێدانی جگەرە مەترسیدارە ، بۆیە کە جگەرەکەت کێشا لە جامی ئۆتۆمۆبیلەکەت فڕێی مەدە دەرەوە بەتایبەتی لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار.
6. خاوەن هوتێل و موتێلەکان و شوێنە گەشتیاریەکان دەبێت بەتەواوی ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی جێ بەجێ بکەن کە پێیان دراوە چونکە پالەپەستۆیەکی زۆریان لەسەر دەبێت بەهۆی هاتنی گەشتیارانی ناوەراست و خوارووی عێراق .
7. شەقامەکانی دەرەوەی شار قەرەبالغ دەبن تکایە لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل پەیڕەوی ڕێنماییەکانی برایانی پۆلیسی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی خۆت و گشتیی .
8. لەو ناوچانەی ئاوی لێیە تکایە مەلە مەکەن ژیانی خۆت مەخەرە مەترسیەوە .
9. دایکان و باوکان تکایە ئەگەر بەمەبەستی گەشت چونە دەرەوە ئاگاداری مندالەکانتان بن لەو شوێنانەی ئاوی لێیە ، با رووداوە ناخۆشەکانی سالانی رابردوو دووبارە نەبنەوە .
10. لەهەموو بارودۆخێکدا تکایە بەزووترین کات پەیوەندی بکەن بە هێلی گەرمی بەرگری شارستانیی ژمارە ( 115 )."