کوردستان

ئەمڕۆ شەرع کابینەی نوێی حکومەتی سوریا رادەگەیەنێت

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ ئەحمەد ئەشەرع حکومەتەکەی رادەگەیەنێت  و کورد کە لە بەڕێوەبەری خۆسەر و ئەنەکەسەدا خۆی دەبینێتەوە، بەشداری ناکات.

بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان ئەمڕۆ 29 ی ئازار،  ئەحمەد ئەشەرع سەرۆکی کاتی سوریا حکومەتەکەی رادەگەیەنێت کە لە 22 وەزیر پێکدێت و وەزیرەکانی دەرەوەو بەرگری و ناوخۆ ناگۆڕدرێن، هەروەها کابینەکە دوو ژنیشی تێدا دەبن.

بە پێی زانیارییەکان تا دەستورێکی هەمیشەیی بۆ وڵات دانەنرێت و هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت ، کورد بە هەردوو لایەنی بەڕێوەبەری خۆسەر و ئەنەکەسەوە بەشداری کابینەکە وحکومەت ناکەن.

کورد پێشتریش ئەو دەستورەی رەتکردەوە کە لەژێر سەرپەرشتی ئەحمەد ئەشەرع دا داڕێژراو پەسەندکرا، کورد تێبینی لەسەر زۆر جومگەی دەستورەکە هەبوو، لەوانە شێوازی حوکمڕانی و مافەکانی گەلی کورد لە دەستورەکەدا.
 
2025-03-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.