بزوتنەوەی گۆڕانی كوردسات ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
بزوتنەوەی گۆڕانی كوردسات لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت، کەمینەیەکی تەوریسچی بەیاننامەیەکیان بەناوی جڤاتی نیشتمانیەوە بڵاوکردۆتەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە...
راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە ..
چەند کەسێک، بەیاننامەیەکیان بەناوی جڤاتی نیشتمانیەوە بڵاوکردۆتەوە، کە کەمینەیەکی تەوریسچین؛ گوایە کۆنفرانس لە گردی زەرگەتە ئەبەستن.
هەمو لایەک دڵنیا ئەکەینەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بە هەماهەنگی و لەژێر چاودێری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆنفرانس گرێ ئەدا.
ئەم کۆنفرانسەش لە کات و شوێنێک ئەبێت، کە گونجاو بێت بۆ بەڕێوەبردنی ئەم رێکارە ڕێکخراوەییە. بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری پێویست کراوە.
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٧ی ٤ی ٢٠٢٥
|