یەکێتی زانایان بۆ دیاریکردنی جەژن بڕیار دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
یەکێتی زانایان بۆ دیاریکردنی جەژن بڕیار دەدات و دەڵێت" چاودێری مانگ دەکەین بۆ رۆژی جەژن و ئەو هەواڵانەی لەبارەی دیاریکردنی رۆژی جەژن بڵاودەکرێتەوە بنەمای زانستی و شەرعییەتیان نییە".
وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئاشكرایدەكات، بۆ دیاریکردنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، رۆژی شەممە چاودێریی مانگ دەکەن.
د.عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بەبنەما شەرعییەکانی ئایینی ئیسلام، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لە رێگەی لیژنەی باڵای بینینی مانگەوە بڕیار لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدات.
جەختیشیکردەوە، ئەو هەواڵانەی لەملا و لا لەبارەی دیاریکردنی ڕۆژی جەژنەوە بڵاودەکرێنەوە هیچ بنەمایەکی زانستی و شەرعییان نییە.
ناوەندی نێودەوڵەتیی فەلەکناسی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، مانگی ڕەمەزانی ساڵی دوو بەروازی جیاوازی بۆ جەژن تێدا دەبێت، بەجۆرێک هەندێک وڵا ڕۆژی 30ـی مانگ جەژنیان دەبێت و هەندێکی تریان ڕۆژی دواتر.
|