کوردستان

بەهاوکاری قوباد تاڵەبانی، بەشدار بازیانی رۆژنامەنوس ئازادکرا

نها نیوز - هەواڵەکان

خانەوادەی بەشدار بازیانی رۆژنامەنوس لەئازادکردنی کوڕەکەیان سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەن و ئاماژە بەوەش دەکەن "ئەو رۆژانەی کە بەشدار دەستگیرکرابوو، بۆ ئێمەی خێزان زۆر سەخت و پڕ لە نیگەرانی بوو، بەڵام کاتێک دڵنیا بووینەوە کە جەنابت بە شەخسی بایەخت بەو بابەتە دا متمانەمان بە یاسا و دادپەروەری هەبوو".

دەقی نوسراوەکەی خانەوادەی بەشدار بازیانی:
بنەماڵەی رۆژنامەنوس بەشدار بازیانی سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەن و رایانگەیاند، بە ناوی خێزانی بەشدار بازیانی، دەمانەوێت سوپاسێکی گەرم و بێ سنوورتان پێشکەش بکەین بۆ هەوڵەکانتان لە ئازادکردنی بەشدار، وەبە دڵنیاییەوە بە هەوڵ و ماندووبوونی تایبەتی جەنابتان، بەشدار ئازاد بووەوە و ئەگەر نەبێت بە هەوڵ و پێگەیشتوویی و بایەخی بەڕێزتان،ئەو ئازاد نەدەبوو.
هاوکات لە پەیامەکەدا هاتووە، ئەو ڕۆژانەی کە بەشدار دەستگیرکرابوو، بۆ ئێمەی خێزان زۆر سەخت و پڕ لە نیگەرانی بوو، بەڵام متمانەمان بە یاسا و دادپەروەری هەبوو، بەتایبەت کاتێک دڵنیا بووینەوە کە جەنابت بە شەخسی بایەخت بەو بابەتە دا.
ئاماژەیان بەوەشداوە، ئێمەی خێزان بە تەواوی دڵنیاین کە جەنابت وردەکارییەکانی پێگەیاند و بە تەواوی کاری لەسەر کردووە، سوپاسی بێ سنوورمان بۆ ئەو هەموو هەوڵ و تەقەلایەی بەڕێزتان دەربڕین، وەبە دڵنیاییەوە ئەم کردەوەیەت بوو بە هیوای گەورە بۆ هاوڵاتیان و نیشانەیەکی ڕوون لە بایەخدان بە مافی تاکەکان، بەتایبەت مافی ڕۆژنامەنووسان.
هاوکات بنەماڵەی ئەو رۆژنامەنوسە سوپاسی هێزەئەمنیەکانیان کردوو رایانگەیاند،، سوپاسی گەرمی هێزە ئەمنی و ئاسایشەکانیش دەکەین کە بەشداری گرنگیان هەبوو لە پڕۆسەی ئازادکردنی بەشدار، ئەو هاوکاری و پڕۆفیشناڵیەتەی نیشانیان دا، جێگای ڕێز و پێزانینە.

2025-03-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.