نرخی کارەباى موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی سێ دیاریکرا
نها نیوز – هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا نوسیویەتی، "ئەمڕۆ چوارشەممە، 26 ئازار، 2025، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ئازار دیاریکرد، کە بریتییە لە (268) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 268 دینار.
هاوكات، بۆ ئەو ستییانەشی كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نشتیمانیان نیە نرخی كیلۆواتیان (240) دینارە.
لە کۆتایدا نوسیویەتی، پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
|