گۆڕانکاری لە سیستەمی كامێراكانی تیژڕەوی لە شاری سلێمانی دەكرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
بەڕێوەبەری بەشی هاتووچۆی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكرای دەكات، بەهۆی كۆن بوون و بەسەرچوونی سیستەمی پێشووتری كامێراكانی تیژڕەوی لە شاری سلێمانی، گۆڕانكاری لە سیستەمەكەدا دەكرێت و چەند خاڵێكی تریشی بۆ زیاد دەكرێت.
بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی هاتووچۆی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند" كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی لە ناو شاری سلێمانی پێشتر لەچەند جێگەیەك دانراون، كە زۆرترین گومانی خێرایی شۆفێرانی لێكراوە و كامێراكانیش بە سیستەمێكی كۆن دانراون.".
ڕاشیگەیاندووە" ئیسَتا ئەو سیستەمە كۆنە بەسەرچووە، بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ سیستەمێكی نوێیان بۆ كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەی شۆفێران داناوە و گۆڕانكاریش لە هەندێك لە جیگاكانی دانانی كامێراكان دەكرێت.".
ئاشكراشی كردووە،" سیستەمە نوێیەكە لەگەڵ تۆماركردنی تیژڕەوی شۆفێران كار لەسەر چەند خاڵێكی نوێ دەكات لەوانەش تۆماركردنی بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لەكاتی شۆفێری و نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی، كە هەریەك لەوانە بە سەرپێچییەكی جیاواز تۆمار دەكرێت.".
|