کوردستان

وەزارەتی پەروەردە بۆ پشووی سبەی بڕیاریدا

نهانیوز- هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ دەوام دەستپێدەكاتەوە.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ناوەندەکانی خوێندن ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی دەوامی خوێندنگەكان دەست پێ دەکاتەوە و تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم تەواو دەکرێن.

هاوكات، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر، بڵاویکردەوە، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کە بە پێی نوسراوی وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان بەیانی رۆژی دوو شەممە 24ی 3ی 2025 دەوامی خوێندنگەكان دەست پێدەکاتەوە.”

ئاماژەی بەوەش داوە، رۆژانی 24-25-26-27 ی مانگی سێ تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم تەواو دەکرێن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێم ڕۆژانی (21 و 22 و 23ی ئازار) بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردییەوە پشووی فەرمی بوو.

2025-03-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.