کوردستان

هەپەگە: تورکیا 712 جار لە ئاسمان و زەوییەوە بۆردومانی ئەنجامداوە

نهانیوز-هەواڵەکان

هەپەگە دەڵێت" تورکیا و گرووپە چەکدارەکان لە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەردەوامن".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل ناسراو بە هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوە"بەرپرسانی تورکیا بە زارەکی باس لەوە دەکەن، کە ئەم نەورۆزە وەک جەژنی بەهار و خوشک-برایەتی پیرۆز دەکەن، کەچی سوپای تورکیا لە ڕۆژانی نەورۆزدا بێ وەستان چیاکانی کوردستانی بۆردومان کردوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە" تورکیا کە بانگەشەی دەکرد بەهار پیرۆزدەکات، 712 جار لە ئاسمان و زەوییەوە بۆردومانی ئەنجامداوە و زیانی بە سروشتی ناوچەکانی کوردستان گەیاندوە". 

بەگوێرەی ئامارێکی هەپەگە لە ڕۆژانی 20 تا 22ی ئەم مانگە، سوپای تورکیا، بە گشتی 14 جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی ناوچە کوردستانییەکانی کردوە و لە 20 و 21ـیشدا بە گشتی لەچەند ناوچەیەك 798 جار بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن تۆپبارانی ئەنجامداوە.


2025-03-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.