کوردستان

ئەردۆغان: پرۆسەی نوێی ئاشتی وڵاتەکەی دەبێتە هۆی سەقامگیری بۆ عێراق و سوریا،

نهانیوز_هەواڵەکان

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشرای دەکات کە پرۆسەی نوێی ئاشتی دەبێتە هۆی سەقامگیری بۆ عێراق و سوریا، بە گەیشتنە ئەنجامی پڕۆسەکە لە ئامانجی تورکیایەکی بێ شەڕ نزیک دەبنەوە. 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە بارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە باکوری کوردستان و تورکیا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، لە پڕۆسەیەکی نوێدان و لە ئامانجەکەیان نزیکتر دەبنەوە کە تورکیایەکی بێ شەڕە. 

ئەردۆغان ئاماژەی بوئەوەشکردوە، کە هەنگاوی کۆتایی پرۆسەکە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و دابینکردنی ئاشتی و ئارامیی هەمو هاوڵاتییانیان دەکات بە کوردیشەوە. 

ئەردۆغان هەرەشەی لە پەکەکەش کرد وتی" ئەگەر پڕۆسەی ئاشتی نەگاتە ئامانج بەم نزیکانە بە ستراتیجی خۆیان لە سەرچاوەکەیەوە کۆتایی پێدەهێنن".

 
2025-03-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.