هێلیکۆپتەرێک لە پیرەمەگرون کەوتەخوارەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردوە، هێلیکۆپتەرێکی هەولێر لە پیرەمەگرون دەکەوێتەوە چاڵێکەوە و دژەتیرۆر ڕزگاریان دەکات.
دەقی راگەیەندراوی دژە تیرۆر..
پاش ئەوەی ڕۆژی 17ی مانگ هێلیکۆپتەرێکی برایانمان لە پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە بەرزترین خاڵی شاخی پیرەمەگرون لە سنووری پارێزگای سلێمانی کێشەی تەکنیکی بۆ دروستدەبێت و دەکەوێتە ناو چاڵێکی بەفرەوە.
دوای ئەوەی لەلایەن تیمەکانەوە گەڕان و پشکنین ئەنجامدرا و نەتوانرا شوێنی سەرنشین و هێلیکۆپتەرەکە دیاریبکرێت، سەرەنجام پاش ئاگادارکردنەوەی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، تیمی فڕۆکەوانیی تایبەتیی دژەتیرۆر لە ماوەیەکی کەمدا لە هەمان شەودا توانیان شوێنی هێلیکۆپتەرەکە دەستنیشان بکەن و سەرنشینەکانی ڕزگار بکەن.
ڕۆژی دواتر تیمەکانمان بەشێوەیەکی پرۆفێشناڵ و سەلامەت لە ئەرکێکی سەختدا توانیان هێلیکۆپتەرەکە لە شاخی پیرەمەگرونەوە بگوازنەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەولەتیی سلێمانی.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر
|