سودانی بەبۆنەی نەورۆزەوە پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و بەتایبەت پیرۆزبای ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی ئازاری، 2025، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆیدا لە پلاتفۆرمی (X) نوسیویەتی: "بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، باشترین پیرۆزباییم لە گەلی عێراق بە گشتی و گەلی کوردمان بەتایبەتی هەیە، خوای گەورە بە خێر بیگەڕێنێتەوە بۆ هەموومان، و عێراق بە سەقامگیری و ئاسایش بەهرەمەند بێت، و بەهەوڵی هەموو پێکهاتەکانی گەلە تەباکەی بەرەو سبەینێیەکی گەشاوەتر بڕوات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "نەورۆز ڕۆژێکە پەیوەندی خۆشەویستی و چارەنووسی هاوبەش و مێژووی گەورەمان بیردەخاتەوە و هەموو عێراقییەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە هەموو گۆشەکانی نیشتمان، هەموو ساڵێک عێراقمان لە خێر و خۆشیدا بێت".
|