کوردستان

ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات دەستووری کاتی ڕەتدەکاتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) بەتەواوی ڕەتکردنەوەی بەیاننامەی دەستووری ڕاگەیاند، کە لەلایەن حکومەتی ئەحمەد شەرعەوە پێشکەش کراوە.

ڕۆژی هەینی، 14ـی ئازاری 2025، ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند"ئەم پڕۆژە دەستوورە ستەمکاریی بە فۆرمێکی نوێ بەرهەم دەهێنێتەوە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پیرۆزکردنی دەسەڵاتی ناوەندی ڕەهایە و دەسەڵاتی ڕەها بە دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەبەخشێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرۆژەکە چالاکیی سیاسی حزبەکان سنووردار دەکات، داواش دەکات به یاننامەکه دابڕێژرێتەوه بۆ ئەوەی دابەشکردنی دادپەروەری دەسەڵات دەستەبەربکرێت".

لە بەیاننامەکەدا داوای داننان بە مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و پەسەندکردنی سیستمی حکومەتی لامەرکەزی و دیموکراسی کردووە.

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، دوای ئەوەی بەیاننامە دەستوورییەکەی واژۆ کرد و ڕایگەیاند، کە بەیاننامەکە ڕەوایەتی لە خواستی بنیاتنانی سووریای نوێوە وەردەگرێت.

3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.