کوردستان

ئاکپارتی: تا پەکەکە چەک دانەنێت پەرلەمانی تورکیا هیچ هەنگاوێک نانێت بۆ پرۆسەی ئاشتی

نها نیوز – هەواڵەکان

بەرپرسێکی ئاکپارتی ئاشکرایکردووە، تاوەکو پەکەکە چەکدانەنێت، دەوڵەتی تورکیا هیچ هەنگاوێک نانێت بۆ پرۆسەی ئاشتی و دروست کردنی لیژنەی هاوبەش لە پەرلەمان بۆ پیشخستنی هەنگاوەکانی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە، بەرپرسانی باڵای پارتی داد و گەشەپێدان "ئاکپارتی" جەخت لەوەدەکەنەوە، تاوەکو چەکدارانی پەکەکە چەکەکانیان دانەنێن دەوڵەتی تورکیا هیچ هەنگاو نانێت بۆ پرۆسەی ئاشتی.

ئەوەبەرپرسەی ئاکپارتی بۆ ڕۆژنامەنووسان دڵنیایدا لەوەی هیچ لیژنەیەکی هاوبەش لەناو پەرلەمان دروست ناکرێت بۆ پێشخستنی ڕەوتی ئاشتی بەوتەی ناوبراو ئەو پرسە پەیوەستە بە چەکدانانی پەکەکەوە.

 
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.