سکاڵای یاسایی لە سەر رێباز حەملان تۆمارکرا
نهانیوز
ئەمڕۆ سکاڵای یاسایی لەسەر رێباز حەملان، بریکاری دورخراوەی دارایی بە تۆمەتی ئەوەی" کە وەزیری داریی بووە پارەی سپیدەکردەوە لەڕێگەی چەند کەسێکەوە کە خۆی رایدەسپاردن چەکەکان بکڕنەوە و بازرگانی بکەن کە ئەوە خیانەتی نیشتمانییە"، تۆمارکرا.
دوای دورخرانەوەی رێباز حەملان بریکاری پێشووی دارای ، ئەمڕۆ دڵشاد محەمەد، مامۆستای زانکۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر رایگەیاند" ئەمڕۆ سکاڵای یاساییم لەسەر رێباز حەملان تۆمارکرد".
ناوبراو هۆکاری سکڵاکای گەڕاندەوە لەسەر ئەوەی ئەو دەڵێت " لەپێناوی میللەتی کورددا دەستی لەکارکێشاوەتەوە، لەکاتێکدا کە وەزیری داریی بوو پارەی سپیدەکردەوە لەڕێگەی چەند کەسێکەوە کە خۆی رایدەسپاردن چەکەکان بکڕنەوە و بازرگانی بکەن کە ئەوە خیانەتی نیشتمانییە".
بە وتەی دڵشاد محەمەد پێویستە رێباز حەملان و زۆرینەی وەزیر و دەستڕۆیشتووەکان دەستگیربکرێن لەکاتێکدا دۆخی هاوڵاتییانی هەرێم بەمجۆرە خراپە و هەموو رۆژێک بارگرانییان بۆ دروستدەکرێت بەرپرسانیش لەوپەڕی خۆشگوزەرانیدان و سەرقاڵی بازرگانیکردنن.
باسی لەوەشکرد، " ئەوەی رێباز حەملان دەیکات هونەری فێڵکردنە و دەیەوێت لە داهاتوودا پۆستی دیکە وەربگرێت و فێڵ لە سەرکردایەتیی کوردیش دەکات".
دوای ئەوەی بەهۆی پاپەند نەبوون بە دەوامی فەرمی وەزارەت و كاركردن لەگەڵ تیمی وەزارەتی دارایی، تەیف سامی بە واژۆیەك رێبازو حەملانی ناردەوە ماڵەوە.
دوایی نوسراوێكی فەرمی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوكرایەوە تیایدا ئاماژەی بەوە كردووە" ڕێباز حەملان لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە بەهۆی ئەوەی دەوامی نەكردووە و پاپەندی دەوامی وەزارەت و كالرەكەی نەبووە بۆیە لە پۆستەكەی دوورخرایەوە، ئەمە لە كاتێكدایە ناو براوە ئاماژەی بەوەداوە كە لەبەر مافی گەلەكەی دەستی لە كار كێشاوەتەوە.
ئەمە یەكەم جار نیە پارتی دیموكراتی كوردستان تووشی ئیحراجی دەبێ لەسەر پۆستەكانی وەزیری دارایی و بریكاری وەزیری دارایی بەجۆرێك هەموو میدیای عێراقی و عەرەبی و هەرێمی لەسەردەمی هۆشیار زێباری خاڵی بارزانی و وەزیری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بەتۆمەتی گەندەڵی و سپی كردنەوە پارە بەڵەگەكانیان لەسەر زێبازی بڵاوكردەوە ئەمەش بووە هۆی ئەوە لە پەرلەمانی عێراق متمانەی لێ وەربگیرێتەوە و جارێكی تر پارتی توشی ئیحراجی بكات.
|