کوردستان

سبەینێ حکوومەت بۆ گفتوگۆ لەسەر دیاریكردنی رۆژەكانی پشوو و بۆنەفەرمییەكانە کۆدەبێتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و لەسەر سێ تەوەر گفتوگۆ بكەن.

سبەینێ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەکات بۆ خستنەڕووی دواپێشهاتی كۆبوونەوە هاوبەشەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی نەوتی عێراق و نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

لە تەوەری دووەمدا گفتوگۆ بکات لەسەر خستنەڕووی دووپێشنیازی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەلایەتی بۆ لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری ئەو كەمئەندامانەی پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە، رازیبوونی سندوقی پشتیوانی پرۆژەبچووكەكانی لاوان بۆ لێخۆشبوونی 100% یان 50% قیستی ماوە بۆ سودمەندانی كۆچكردوو.

تەوەری سێیەم بۆ دیاریكردنی رۆژەكانی پشوو و بۆنە فەرمییەكانە لە رۆژژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان.

15کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.