کوردستان

شاخەوان عەبدوڵا: چی دیکە حکوومەتی هەرێم ئەمە قبووڵ ناکات

نها نیوز - هەواڵەکان

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  ئاشکرایکردووە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن، چی دیکە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوابکەوێت، دەشپرسێت، "پێویستە سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆمان ڕوون بکاتەوە، کێ لە پشت سزادانی فەرمانبەرانمانە؟

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆتایی هەموو مانگێک، بۆ دواخستنی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بیانوو دەنێتەوە و داوای هەندێک زانیاریی نوێی مووچەخۆران دەکات، لە کاتێکدا هەموو زانیارییەکی پێویست لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێ دراوە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، بە نوسراوی بانکی ناوەندیی عێراق، زانیاریی فەرمانبەران دەبێت لەنێوان فەرمانبەران و ئەو بانکانەی مووچەکانیان تێدا دەدرێت، پارێزراوبێت.

بەوتەی ئەوەی شاخەوان عەبدوڵا، ئەوەی تەیف سامی و چەند کەسانێکی دیکە لە بەغدا، لە بەرانبەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەیکەن، بەم شێوەیە بەردەوام نابێت. نە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نە پەرلەمانتار و نە سیاسەتمەدارانی کوردیش ئەمە قبووڵ ناکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەی کردووە و پیی ڕاگەیاندووە، کە مووچە دەنێرێت، دەشڵێت، "بەڵام ئەویش لەبارەی ئەم بابەتە، دەبێت زیاتر ڕوون بێت لەگەڵ ئێـمە، چونکە ئەم بڕیارانە تەنها بە تەیف سامی نادرێن، پێویستە سەرۆک وەزیران ڕێنمایی پێ بدات.

16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.