نێچیرڤان بارزانی: هەرێم پشتیوانی خۆی بۆ سەقامگیری و ئارامی سووریا دووپات دەکاتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە رێکەوتنی ئەحمەد شەرع و مەزڵم عەبدی یلاوکردەوە و رایگەیاند" پشتگیری تەواوی هەرێمی کوردستان بۆ ئارامی و سەقامگیری سووریا دووپات دەکەینەوە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی رێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی" پیرۆزبایی له براكانمان له سووریا ده‌كه‌ین بۆ رێككه‌وتنی نێوان به‌ڕێزان سه‌رۆکی سووریا و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) كه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی گونجاو بۆ داهاتوو و قۆناخێکی دروستی راگوزه‌ر پێكدێنێت".
ڕاشیگەیاندووە، پێشوازیی سوورییه‌كان له‌م رێككه‌وتنه، وه‌ك هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی ئه‌وانه بۆ سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی دوور له توندوتیژی”.
دەشڵێت" له کاتێکدا پێشوازی له‌م ڕێككه‌وتنه ده‌كه‌ین، پشتگیریی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی سووریا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها داکۆکی له پێویستیی پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا و هاوبه‌شیی كارایان له بنیاتنانی سووریایه‌كی ئازاد و گه‌شه‌سه‌ندوودا ده‌که‌ین".
شەوی ڕابردوو سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سوریا و مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
به‌پێی یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی ڕێککەوتنەکە بۆ لەمەودوا هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە بەشێک دەبێت لە دامەزراوەی بەرگری سوریا، هەروەها هەردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌ی خاكی سوریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكاری ناوچەکە كردووه‌ته‌وه..
|