ئیلهام ئەحمەد: رێککەوتن هەنگاوێکە بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە خاکی سوریا
نهانیوز-هەواڵەکان
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربارەی ڕێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند" ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدارەی ڕاگوزەری سوریا لە چوارچێوەی ئەو ڕووداوە ئازاربەخشانەدا دێت کە بەسەر گەلەکەمان دێت لە کەناراوەکان، هەروەها هەنگاوێکە بە ئامانجی ڕاگرتنی و ڕاگرتنی هەموو ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لەسەر خاکی سوریا."
هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایدەگەیەنێت" ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و دەسەڵاتدارانی دیمەشق هەنگاوێکە بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە خاکی سوریا".
ئیلهام ئەحمەد ڕاشیگەیاند " هیوادارین ئەم ڕێککەوتنە ڕێگە خۆش بکات بۆ ئاشتەواییەکی نیشتمانی هەمەلایەنە و ڕێڕەوێکی دادپەروەری ڕاگوزەری ڕاستەقینە کە بەشداریکردنی کورد و هەموو پێکهاتەکانی تر لە پرۆسەی سیاسیدا دەستەبەر بکات".
هیواشی خواست ڕێککەوتنەکە گەڕانەوەی ئاوارەکانی ناوخۆ و کۆچبەرانی دەرەوەی وڵاتی لێبکەوێتەوە.
ئیلهام ئەحمەد ڕاشیگەیاند، هێزی سوریا لە فرەڕەنگی و لێهاتوویی کوڕ و کچەکانیدایە
شەوی ڕابردوو سهرۆكایهتی كۆماری سوریا له ڕاگهیهنراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، ئهحمهد شهرع، سهرۆكی قۆناغی ڕاگوزهری سوریا و مهزڵوم عهبدی، فهرماندهی گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) ڕێككهوتن.
بهپێی یهكێك لهخاڵهكانی ڕێککەوتنەکە بۆ لەمەودوا هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە بەشێک دەبێت لە دامەزراوەی بەرگری سوریا، هەروەها هەردوولا جهختیان لهسهر یهكپارچهی خاكی سوریا و ڕهتكردنهوهی دابهشكاری ناوچەکە كردووهتهوه..
|