کوردستان

لەسەر دواکەتنی ئازادکردنی شێروان شێروانی بنەماڵەکەی هاتنە دەنگ

نهانیوز-هەواڵەکان

بەهۆی دواکەوتنی ئازادکردنی، خانەوادەی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی هەڵوێستیان ڕاگەیاند و داوا دەکەن بەبێ هیچ دەستێوەردانێک ئازاد بکرێت. 

بارزان شیروانی برای شیروان شیروانی، ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" کاتی ئازادبوونی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی بەیاسا دەبوایە لە ٩ی ئەم مانگە بوایە، هەموو رێکارە ئیداری و یاسایەکان تەواو بونایە بۆ ئەوەی بە ئیفراج شرگی شێروان ئازاد بکرابایە

دەقی نامەکەی بارزان شیروانی، برای شیروان شیروانی:

کاتی ئازادبونی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی بەیاسا دەبوایە لە 9\3\2025 بوایە، هەموو رێکارە ئیداری و یاسایەکان تەواو بونایە بۆ ئەوەی بە ئیفراج شرگی شێروان ئازاد بکرابایە، بەڵام رێکارەکان سستن، هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی تا ئێستا ئازاد نەکرێت، هەوڵی ئێمە هەمووی بۆ ئەوە بووە وەکو چەندجاری پێشو بەناوی یاساوە غەدر لە شێروان نەکرێت.

ئێستاش هیوادارین بەبێ هیچ دەستێوەردانێک ئازاد بکرێت.

سوپاسی بەدەمەوە هاتنی خەڵکی کودستان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نێردەی وەڵاتان لە هەرێم، دەزگاکانی راگەیاندن ،هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە پشتیوان و هاوکارمانن لەم دۆخەدا.

ئێوارەی ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ شێروانی دەستگیرکرا، دواتر لەڕۆژی ١٦ی شوباتی ساڵی ٢٠٢١ دادگای تاوانەکانی هەولێر بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر هەریەك لە شیروان شێروانی، ئەیاز ئەکرەم، گوهدار زیباری، هاریوان عیسا و شڤان سەعید سەپاند.

لە شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ـشدا بە فەرمانێكی هەرێمی لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە سزای شیروان شێروانی بە ڕێژەی لەسەدا ٥٠ کەمکرایەوە، بەڵام تا ئێستا بەهۆی جەند دۆسیەیەکی دیکەوە ڕیگری لێکراوە ئازاد بکریت. 
13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.