کوردستان

بە هۆی پرۆژەی ڕووناکییەوە نزیکەی 400 مۆلیدەی ئەهلی لە هەولێر لابراون

نها نیوز-هەواڵەکان

جێگری بەرپرسی نووسینگەی مەسرور بارزانی لەبارەی کارەبای 24 کاتژمێری ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەرپرسی نووسینگەی مەسرور بارزانی، ڕایگەیاندووە، بە هۆی پرۆژەی ڕووناکییەوە نزیکەی 400 مۆلیدەی ئەهلی لە نێو گەڕەکەکانی هەولێر لابراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە لابردننی ئەو 400 مۆلیدە ئەهلییە کاریگەری لەسەر ژینگە دروست دەکات، هاوشێوەی لابردنی 60 هەزار بارهەڵگرە لەسەر شەقامەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان نزیکەی پێنج هەزار مۆلیدەی ئەهلی هەن، لە ئێستادا حکومەت دەیەوێت تا کۆتایی ساڵی 2026، کارەبای هەرێمی کوردستان بکاتە 24 کاتژمێری.

تاوەکوو ئێستا نزیکەی 90 هەزار خانوو و شوێنی کار لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکییەوە، کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری.

2025-03-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.