کوردستان

شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ گەیشتنەوە بەغدا

نها نیوز-هەواڵەکان

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدا كۆبوونەوە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئەنجام بدەن سەبارەت بە كێشەكانی بەردەم نەناردنی مووچەی مانگی دووی مووجەخۆرانی هەرێم.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ئەو شاندەی وەزارەتی دارایی هەرێم کە ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆدەبنەوە بۆ بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگا چارەسەرە سەبارەت بە كێشەكانی ناردنی مووچەی مانگی دوو-ی مووچەخۆرانی هەرێم.

لە ئێستادا تەواوی رێكارەكانی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو بووە و هەموو تێبینییەكانی بەغداش چارەسەر کراون.

2025-03-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.