ئومێد خۆشناو: پڕۆژەی رووناكی گرنگە و ئەركی هاوڵاتی قورس نابێت
نها نیوز-هەواڵەکان
پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردووە، پڕۆژەی رووناكی پڕۆژەیەكی ستراتیژییە و دەبێت هەموو لایەك پشتیوانی لێبكەن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، پڕۆژەی رووناكی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان و دەبێت بەهەموو لایەكمان پشتیوانی لێبكەین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆژەی رووناكی هاوڵاتی ناچاردەکات ئەوەندە بەكاربهێنێت كە پێویستی پێیەتی، دەشڵێت، " ئەو پارەیەی دەدرێتە مۆلیدە و كارەبای نیشتمانی نایداتە پڕۆژەی رووناكی و لای ئێمە رووناكی گرنگە و ئەركی هاوڵاتی قورس نابێت".
|