کوردستان

قوباد تاڵەبانی: بۆ من هەموورۆژێک 8ـی مارسە

جێگری سەرۆکی حکومەت پەیامێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت"بۆ من هەموورۆژێک 8ـی مارسە".

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتای هەرێم ڕایگەیاند، پێویستە بە بەردەوامی و لە هەموو رۆژەکانی ساڵدا هەوڵ بدەین پێگەی ژنان لە کۆمەڵگادا بەهێزتر بکەین و لە ئاست پێشێلکردنی مافەکانیان بێدەنگ نەبین و رێگری بکەین لە هەرجۆرە توندوتیژییەک کە بەرامبەریان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بە درێژایی ساڵانی رابردوو ڕۆڵی گرنگمان بینیوە لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و کارکردن لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەهەوڵی تیمەکەمان و هەموو چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان، خۆشبەختانە ئێستا دادگاکان و ئاسایش و پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان زۆر بە باشی ئەرکەکانی خۆیان لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێبەجێ دەکەن. لە ئێستاش بە دواوە زۆر بە جدیتر چاودێر و هاوکات هاوکار دەبین لەگەڵ دامودەزگاکان تا ئامانجی کۆمەڵگایەکی بە دوور لە توندوتیژی بەدیدەهێنین.
2025-03-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.