تورکیا تۆمەتێکی ناڕەوا دەداتە پاڵ هەسەدە و هەڕەشەی قورسیش دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی تورکیا دووبارە هێرشەکانی بۆسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستپێدەکاتەوە و وێڕای ئەوەی تۆمەتی پەکەکەیان لەدوادا دەنێت، دەشڵێت "هەسەدە دوژمنایەتی سەرسەختی تورکیا دەکەن".
رۆژنامەى تورکگون بڵاویکردووەتەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە "یەپەگە و پەکەکە لەژێر ناوی هەسەدە لە سوریا خۆیان رێکخستووە و ئەمانە دوژمنایەتی سەرسەختی تورکیا دەکەن".
فیدان وتیشی "لەژێر هەر ناوێکدا بێت وڵاتەکەى رێگە نادات بەبوونی هێزەکانی سەربە پەکەکە لەسەر سنووری وڵاتەکەیان".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەشی ئاشکراکردووە "ئەگەر تورکیا بەپێویستی بزانێت هێرشدەکاتە سەر پەکەکە - یەپەگە و رێکخراوە توندڕەوەکانی وەک داعش لە سوریا".
لێدوانەکانی فیدان لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێک پێش ئێستا شاندی ئیمراڵی رایانگەیاندبوو بەم نزیکانە سەردانی رۆژئاوای کوردستان دەکەن بەمەبەستی گەیاندنی پەیامەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان.
|