کوردستان

پێشەوا هەورامانی: ئەوانەی دژی روناکین هەڵمەتێکی مەبەستدارییان دژی پڕۆژەی روناکی دەستپێکردووە

نها نیوز – هەواڵەکان

وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، ئەوانەی دژی ڕووناکین هەڵمەتێکی مەبەستداریان لە دژی پڕۆژەی روناکی دەستپێکردووە دەیانەوێت لەگرنگی پڕۆژەکە بدەن.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ئەوانەی (دژی روناکین) هەڵمەتێکی میدیایی مەبەستدارییان دەستپێکردووە، دژی پڕۆژەی روناکی و دەیانەوێت لەگرنگی پڕۆژەکە بدەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان لەحکومەتی هەرێم دوپاتی دەکەنەوە بە ڕەچاوکردنی دۆخی هاوڵاتییان و بەرژەوەندی ئەوان حکومەت پلانی خۆی لەهەموو کوردستان جێبەجێدەکات و بۆیەکەمین جارە دوای چەندین ساڵ حوکمڕانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
بەوتەی ناوبراو ئێستا ژمارەی هاوبەشان لە پڕۆژەی روناکی بۆتە (86) هەزار خێزان و هەموو خێزانەکانیش لەداهاتوو سودمەند دەبن.

ناوبراو داوا لە میدیاکاران دەکات بە ئەمانەت و بە مەسئولییەتەوەو پیشەییانە زانیاری بگەیەننە وەرگرانییان و کارێک نەکەن پیشەیبون و ڕاستگۆییان نیشانەی پرسیاری لەسەر دروستببێت کە بەداخەوە لەسەر بەشێکیان دروستبووەو بەپێچەوانەوە لەمەودوا داوای یاساییان لەسەر تۆماردەکرێت، لەئەگەری بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست.

2025-03-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.