نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆساڵی 2024-2025ـی بڵاوکردەوە.
دەقی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی پەروەردە...
قوتابیان/خوێندکارانى خۆشەویست, بەشداربووانى تاقیکردنەوە بەراییەکان پۆلی 12ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025)، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.
https://azmwnakan.com
وە ئاگادارتان دەکەین کە دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )کانتان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.
http://soma.azmwnakan.com
هاوکات دەتوانن لەم لینکەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولی دووەمی ساڵی خوێندنی 2023-2024 وەربگرنەوە
https://azmwnakan.com/
بە هیواى سەرکەوتن.
تێبینی: بۆ بینینی لاپەرەی وەلام سۆما نابێ بە https دەبی تەنها http بێت.
وەزارەتی پەروەردە/لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان