کوردستان

تورکیا بە بیانوی پەکەکە و داعش لە سووریا دەیەوێت پەلاماری هەسەدە بدات

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرایکردووە، بەهیچ شێوەیەک رێگە بە پەکەکە و یەپەگە نادەن لەژێر ناوی "هەسەدە"دا کاربکەن.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی پەکەکە کە نزیکەی دوو هەزار ئەندام دەبن لەناو ریزەکانی "هەسەدە"دان، دەڵێت: "رێگە بە بەردەوامبوونیان نادەین، چونکە ئەوانە دوژمنی سوێندخواردەی تورکیان". بەوتەی فیدان.
ناوبراو لە بارەی گفتوگۆکانی نێوان ئیدارەی نوێی سووریا و هەسەدە ڕایگەیاند، "دەیانەوێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، دەرفەت بە هەسەدە بدەن".

هاکان فیدان، لەبارەی گرووپی تیرۆرستی داعش دەڵێت، ئەگەر لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی سووریا پێکەوە کاربکەن، دەتوانن بەرەنگاری داعش ببنەوە، بەبێ یارمەتییەکانی ئەمریکاش لە ناوچەکە و وتیشی، ئامادەن بەرپرسیارێتیی کەمپی زیندانیانی داعش وەربگرن.

2025-03-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.