نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە، دەبێت پەکەکە بەزوترین کات و بەبێ مەرج خۆی هەڵوەشێنێتەوە و چەکەکانی ڕادەست بکات.
وەزیری بەرگری تورکیا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند وتی: "پارتی کرێکارانی کوردستان دەبێ دەستبەجێ چەک دابنێت، و خۆی هەڵوەشێنێتەوە و بەبێ مەرج چەکەکانی ڕادەست بکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، حزبەکە "هەرچەندە دواکەوتووە، درکی بەوە کردووە کە لەڕێگەی تیرۆرەوە ناگاتە هیچ شوێنێک و هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە جگە لە هەڵوەشاندنەوەی خۆی دوای ئەوەی تەمەنی کۆتایی هاتووە"، وەک خۆی دەڵێت.
هاوکات، زێکی ئاکتورک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەپێناو مانەوە و ئاسایشی وڵاتەکەمان بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکان و چالاکییەکانی گەڕان و ڕووپێوی لە ناوچەکەدا". ناوبراو وتیشی: "هێزە چەکدارەکان بە ئیرادە درێژە بە شەڕی تیرۆر دەدەن تا یەک تیرۆریست نەمێنێت".
دەشڵێت، چەکدارانی پەکەکە "بێلایەنکراون" لە عێراق و سووریا، بەبێ ئەوەی دیاریبکات کە ڕووداوەکان لە کوێ ڕوویانداوە. وەزارەتەکە بەزۆری دەستەواژەی "بێلایەن" بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بڵێت ئەوانی کپ پردووە.
پارتی کرێکارانی کوردستانی (پەکەکە) ڕۆژی شەممە ئاگربەستی دەستبەجێی ڕاگەیاند لە کاردانەوەی بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتەکە بۆ دانانی چەک، ئەمەش هەنگاوێکی بەرچاوە بەرەو کۆتایی هێنان بە ململانێیەکی 40 ساڵە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا.
دوای ئەوەی ئۆجەلان هەفتەی ڕابردوو داوای لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد کە چەک دابنێن و گروپەکە هەڵبوەشێننەوە و گروپە چەکدارەکەش ڕۆژی شەممە ئاگربەستی دەستبەجێی ڕاگەیاند.
ئۆجالان پێنجشەممەی ڕابردوو داوای لە پەکەکە کرد چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش هەنگاوێکە کە حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و پارتی دیموکراسی گەلانی لایەنگری کورد (هەدەپە) پشتیوانیان لێدەکرا.