کوردستان

تورکیا داهاتووی ئۆجەلانی دیاریکرد و بەشێوەیەکی مەترسیدار سنورداری دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

رۆژنامەیەکی تورکی زانیاریی نوێ سەبارەت بەئازادکردن و داهاتووی عەبدوڵا ئۆجەلان ئاشكراده‌كات و بەوتەی رۆژنامەنوسێک بێت کە ناوبراو ئازاد دەکرێت بەڵام چەند مافێکی گەورەشی لێوەردەگیرێتەوە.

نورای باباجان، رۆژنامەنوسی دیاری تورکیا وتارێکی بەناونیشانی (ئازادی سنورداری ئۆجه‌لان) بڵاوکردووه‌تەوە و چه‌ند زانیاریه‌كى گرنگى له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراكردووه‌، تێیدا باسی داهاتووی ئۆجه‌لان ده‌كات دوای بانگەوازەکەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و دانانی چەک لەلایەن ئەو حزبه‌وه‌.

باباجان لە وتارەکەیدا باسی لەوەکردووە، ئەگەر دەستپێشخەرییەکە وەکو ئەوەی پلانی بۆ دانراوە سەرکەوتوبێت، ئۆجەلان ئازاد دەبێت، بەڵام "بەهەندێک کۆتوبەندەوە؛ بەشێوەیەک ناوبراو وەک نیشتەجێی ئیمراڵی دەمێنێتەوە، دەتوانێت پێشوازیی لەسەردانکەران بکات، هەروەک بەمۆڵەتی پێشوەختە ڕێگەی پێدەدرێت لەناوخۆی تورکیادا گەشت بکات، جگەلەوەی ناتوانێت گەشت بکات بۆ دەرەوەی وڵات یان بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکات، چی بەخۆکاندیکردن بێت یان دەنگدان".


ئەو نوسەرە وتوشیەتی "تورکیا ئەمساڵ گفتوگۆ لەسەر چەمکی "مافی هیوا"ـیان لێبوردنی مەرجدار دەکات کە چوارچێوە و سنورەکانی لەلایەن دەوڵەتەوە دیاریدەکرێت".

بڕیارە پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌دواى په‌یامه‌كه‌ى ئۆجه‌لان کۆنفرانسێک سازبکات بۆ ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی، سەرچاوە هەواڵگرییەکان لەئەنقەرە و ئاماژە بەوەدەکەن، دەکرێت لەماوەی دوو هەفتەدا کۆنفرانسەکە بەڕێوەبچێت، لەگەڵ پلانێک بۆئەوەی وادەی کۆنفڕانسەکە پێش نەورۆز بێت، بۆئەوەی ئەو بۆنەیە نەکرێتە وادەیەک بۆ ئەو رووداوە.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو رۆژنامەنوسە ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر پلانەکە بەشێوەیەکی گشتگیر به‌گوێره‌ى دیدگای دەوڵەت جێبەجێبکرێت، لەوانەش "تەسلیمکردنی چەک ‌و کۆچی سەرکردەکان بۆ دەرەوەی وڵات ‌و چۆڵکردنی کەمپ ‌و ئەشکەوتەکان بەبێ هیچ پشێوییەک، ئەوا گفتوگۆکان لەبارەی لێبوردنەوە دەستپێدەکات".

بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئەو پرۆسەیە لانی کەم ساڵێک دەخایەنێت ‌و رەنگە بۆ دوو ساڵ درێژببێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی هەموو رێکارە پێویستەکا..Open photo


2025-03-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.