فراکسیۆنی یەکگرتوو پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانەكەی سبەینێی هەولێر ڕاگەیاند
نها نیوز – هەواڵەکان
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە، کە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان فاشیل و خەمساردە بەرامبەر بە داواكاریەكانی خەڵكی كوردستان.
مامۆستا مستەفا عەبدوڵا سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتوو لە ڕاگەیاندراوێکدا بانگەوازێك ئاڕاستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەولێر دەكات و داوا دەکات سبەینێ هەموو چینو توێژەکان مانگرتنی سەرتاسەری ڕابگەیەنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان بەهەموو شێوەیەک پشتیوان و هاوکاری دووپات دەکەنەوە بۆ ئەو مامۆستایانەی کە بڕیارە لە سلێمانییەوە بڕۆنە هەولێر و خۆپیشاندان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان ئەنجامبدەن.
بەوتەی مستەفا عەبدوڵا سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتوو، حكومەتی هەرێم لەبری ئەوەی ڕێگری لەخۆپیشاندان و گردبونەوە و تۆمەت دروستكردن بۆ مامۆستا وفەرمانبەران دروست بكات، باشترە گوێیان لێبگرێت و داواكارییەكانیان جێبەجێبكات.
|