نها نیوز – هەواڵەکان
بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی ئاشکرای دەکات کە ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی داوە بە پێدانی زەوی بۆ کارمەندانی ناوخۆ و پێشمەرگە.
سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێدانی زەوی بە 64 هەزار کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ گەڕاوەتەوە شارەوانی".
راشیگەیاند "ئەو 64 هەزار ناوە پۆلیس و زێرەڤانی و فەرمانبەرانی ناوخۆ دەگرێتەوە".
سەربەست مەولوود ئاماژەی بەوەشدا، رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لیستی ناوی 9 هەزار پێشمەرگە گەڕاوەتەوە وەزارەت.
بەوتەی بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی "هەر فەرمانبەرێك، كە 8 ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لەكاتی فەرمانبەریدا سودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێدەدرێت".
ناوبراو وتیشی "ناوی کارمەندانی ناوخۆ و پێشمەرگە لە وەزارەتی شارەوانی دەدرێتە شارەوانییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ تەرخانکردنی زەوی".
سەربەست مەولوود باسی لەوەشکرد "بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری، لیستەکان بۆ شارەوانییەكان رەوانە دەكەین، بۆ ئەوەی زەوییان بۆ تەرخان بكرێت.