یه‌كێتی بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه
نها نیوز - هەواڵەکان
بڕیاره ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی حزبه‌كه بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆببێته‌وه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای حزبه‌كه‌ی راگەیاند "كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به تاوتوێكردنی چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان و عێراق".
ئەوەش خراوەتە روو "گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی خۆی ده‌بینێته‌وه له هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی كه هه‌ردو وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی و پارتی له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی رابردوودا پێی گه‌یشتون."
ئاماژە بەوەشدراوە "مانگرتنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی و هه‌وڵه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی نێو كۆبونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌بێت".
|