کاروان یاروەیس: تکامان لە مانگرتوان کرد لەبەر تەندروستیان و ژیانیان مانگرتنەکە بشکێنن
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی کۆبونەوەی وەفدی پەرلەمانی عێراق و مانگرتوان کۆتایی هات کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، نوسیویەتی: "دوای گوێ گرتن لە داوای مانگرتوان بەوردی و وەرگرتنی داواکاریەکانیان، وەفدەکەی پەرلەمان داواکارییەکان دەگەیەننە سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت و دادگای ئیتحادی و لیژنەیەکی پەرلەمانی دروست دەکرێ بۆ جێبەچئ کردنی داواکارییەکان و لیژنەکە دەبێتە پارێزەری مانگرتوان لە بەغدا".
دەشڵێت: "وەفدەکەی پەرلەمان تکای لە مانگرتوان کرد لەبەر تەندروستیان و ژیانیان مانگرتنەکە بشکێنن و داواکای و پەیامی رەوایان گەیشتوە بەهەموو ناوەندەکانی بڕیار لە عێراق".
یاروەیس ئاشکرایکردووە، "وەفدەکەی پەرلەمانی عێراق لە پەرلەمانتارانی بەغدا و بەسرەو ناوەراست و باشوری عێراق و ژمارەیەک پەرلەمانتارانی کورد بوون".
لە کۆتایدا نوسیویەتی، "هاتنی وەفدەکە لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنە کوردستانیەکان بوو، بەتایبەتی دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و پەرلەمانتارانی یەکێتی سەردانی کردن".
|