پلەی هەزاران پێشمەرگە بەرز کرایەوە
نها نیوز -هەواڵەکان
وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، کە پلەی (8168) پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە بەرزکراوەتەوە.
لەمیانی نوسراوێکدا بەشی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات، بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (2307) لە بەرواری 6-2-2025، کە واژۆی وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستانی لەسەرە، پلەی 8168 پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی ئەیلولی ساڵی 2024، بەرز کرایەوە.
بەوتەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە "لە سەرەتای دەستبەکاربوونمان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پشتیوانیی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانیومانە؛ پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە بخەینە سەر رێچکەی ئاسایی و یاسایی خۆی، لە پاڵ ئەوەشدا، دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، لە ئەولەوییەتی کاری وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازیی بووە.
ناوبراو وتیشی "لەگەڵ دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە، پێویستە پێشمەرگە هەمیشە لە بەرەوپێشچوون و بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانیدا بێت".
|