کوردستان

قوباد تاڵەبانی داوایەکی بەپەلە دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا دەکات لەو کەسانەی بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کەرکوکیان کردووە "بێن و بەشداری" بکەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە پارێزگاری كەركوك رایگەیاند "خۆشحاڵبوم بەو یەكڕیزییەی بینیم لەنێوان پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگاری كەركوك، ئەو رۆحیەتە گرنگە لەپێناو خزمەتكردنی شارەكە".

راشیگەیاند "خەڵكی كەركوك سیاسەتكردنی ناوێت حوكمڕانیەكی باشی دەوێت، حوكمڕانی باشیش پێویستی بەیەك تیمی و یەكڕیزییە".

قوباد تاڵەبانی داوایەکی بەپەلە دەکات و هەر لە کۆنگرەکەدا ئاشکرای دەکات "داوا لەو بەڕێزانە دەكەم  لەبەر هەر هۆكارێك بەشدارنەبوون لە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگار، لە دوای بڕیاری دادگا بێن و بەشداری كۆبونەوەكان بكەن".
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.