کوردستان

ئاگر لە یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی هەولێر کەوتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

ئاگر لە یەکێک لە شوقەکانی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئیسکان لە پارێزگای هەولێر کەوتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردووەتەوە، ئاگر لە یەکێک لە شوقەکانی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئیسکان لە پارێزگای هەولێر کەوتەوە و بەو هۆیەوە چەند کەسێک توشی تەنگە نەفەسی بوون.

بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک کۆنترۆڵکراوە و زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

هەروەها هێشتا هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراون، لایەنی پەیوەندیداریش ژمارەی زیانە ماددییەکانی دیارینەکردووە.

2025-01-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.