بەفەرمی سوریا هەڕەشەی توندی لە دژی هەسەدە دەستپێکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
بەهۆکاری تێکەڵبوونی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ هێزەکانی سوریا و چەکدانانیان، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە ئامادەن لەوبارەیەوە گفتوگۆ بکەن، بەڵام لەئەگەری رێککنەکەوتن بۆ ئەو دانوستانە ناوبراو باس لە ئەگەری بەکارهێنانی هێز دەکات لە دژی هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان.
ئەمرۆ چوارشەممە مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سوریا لە دیمەشق رایگەیاند "ئێستا دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ هەسەدە کراوەیە، بەڵام ئەگەر پێویستی کرد هێز بەکاربهێنین، ئامادەین".
پێشتر بەرپرسانی هەسەدە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی کاتیی سوریا کۆبوونەوە و لەدوای کۆبوونەوەکەش، شەرع راگەیاندبوو، پێویستە هەسەدە تێکەڵی سوپا نوێی سوریا بکرێت و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت چەک تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا بێت.
جێی ئاماژەشە، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، هاوپەیمانی سەرەکیی هێزەکانی ئەمریکایە لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا لە شەڕی دژی داعش و زۆربەی کێڵگە نەوتییەکانی کەوتوونەتە باکوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدان، بەڵام دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا تەنیا کۆنترۆڵکردنی کێڵگە نەوتییەکانیان ناوێت و بە نیازن کۆی ناوچەکە کۆنترۆڵ بکەن.
|