وەزارەتى دارایی گشتاندنێکی لەبارەى تەمەنى خانەنشینبون دەرکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتى دارایى و ئابووری هەرێمى کوردستان گشتاندنێکى بڵاوکردووەتەوە، کە بەشێک لە توێژەکان خانەنشینى لە 60 ساڵى بۆ 65 ساڵى بەرز کراوەتەوە، دەشڵێت، جگە لەو توێژانە ئەوانەى بە رۆژ و مانگ و ساڵ 60 ساڵى تەواو دەکەن دەبێت خانەنشین ببن.
وەزارەتى دارایى ڕایگەیاندووە، ئەو توێژەی تەمەنی یاسایى خانەنشینیى لە تەمەنى 65 ساڵى دەیانگرێتەوە ئەمانەن.
ئەو کەسانەى یاساى راژەى زانکۆیی دەیانگرێتەوە، کە هەڵگرى ناونیشانى (پرۆفیسۆر، پرۆفیسۆرى یاریدەدەر)ن، پزیشکانى دادوەریی،سڕکردن و پزیشکانى دەرونى و راوێژکاران و راوێژکارانى یاریدەدەر لە ئەنجومەنى شوراى هەرێم، فڕۆکەوانى مەدەنى و ئەوانەى وەک کاپتنى فڕۆکە کار دەکەن.
|