ئایا یاسای لێبوردنی گشتی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە؟
نها نیوز – هەواڵەکان
لیژنەی یاسایی پەرلەمان دووپاتی کردەوە، یاسای لێبوردنی گشتی کە دوێنێ سێشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر داوە، "هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕیبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "یاسای لێبوردن لە دەسەڵاتی تایبەتی حکومەتی فیدراڵیدا نییە، و لە هەرێمی کوردستانیش ناگونجێت، چونکە هەرێم پەرلەمانی تایبەتی خۆی هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لێبوردنی گشتی لە کوردستان تەنها لە لایەن پەرلەمانی هەرێمەوە دەردەچێت".
جێگای سەرنجە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوێنێ سێشەممە،21 کانوونی دووەم، 2025، دەنگدانی لەسەر سێ یاسای مشتومڕاوی ئەنجامدا (یاسای باری کەسی، لێبوردنی گشتی، و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان کە هەندێک بڕیاری دەگەڕانەوە بۆ سەردەمی ڕژێمی بەعسی لە ناوچوو.
|