وەفدێکی هەرێم دەگاتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسێکی گرنگ
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بۆ تاوتوێکردنی پرسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە حکومەتی هەرێم، شاندەکە بە سەرۆکایەتی عبدوڵا حاجی محمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی بۆردی تایبەت بەیەکلایکردنەوەی چارەنوسی منداڵە ونببوەکان سەردانی بەغداد دەکات
ئاماژە بەوەشکراوە، "چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی 22 و 23ـی مانگی یەک شاندەکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی کۆببنەوە بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی چارەنووسی ئەو منداڵە ونبووانەی هەڵەبجە".
لیژنەکە پێکهاتووە لە نوێنەرانی وەزارەتەکانی ناوخۆ، داد، تەندروستی، کاروباری شەهیدان و ئەنفال، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، هەروەها فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
|